Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 12:35

وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێکى نوێ ده‌رده‌کات

وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌نووسراوێكدا كه‌واژۆی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره‌ ووێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت 
 سەردانی‌ كارمەندانی‌ بۆ وەزارەتەكە لەسەرجەم ئەفسەرو كارمەندو فەرمانبەرانی‌ میلاكی‌ فەرمانگەكانی‌ سەر بەوەزارەت قەدەغەدەكات.

نووسراوه‌كه‌ى ناوخۆ كە ئاراستەی‌ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی‌ هەرێم و هێزەكانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ و فەرماندەی‌ زێرەڤانی‌ و بەرگری‌ و فریاكەوتن و ناوەندی‌ هاوبەشی‌ هەماهەنگی‌ قەیرانەكان كراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ نابێت هیچ فەرمانبەرو كارمەندێك سەردانی‌ بارەگای‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ بكات.


وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تەنها ڕێگە بەپلەی‌ عەمید بەرەو سەرەوە دەدرێت كە سەردانی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ بكەن، واتە لەپلەی‌ پۆلیسێكی‌ پیادەوە تاوەكو پلەی‌ عەقید ڕێگەی‌ سەردانی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆیان پێنادرێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  هەر ئەفسەرو كارمەندو فەرمانبەرێك سكاڵای‌ هەبێت دەتوانێت لەڕێگەی‌ ماڵپەڕی‌ فەرمی‌ وەزارەتەوە سكاڵاكەی‌ بگەیەنێت، هۆشداریشدراوە هەر ئەفسەرو كارمەندو فەرمانبەرێك سەرپێچی‌ ئەم بڕیارە بكات، لێپرسینەوەی‌ توندی‌ لەگەڵدا دەكرێت.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.