به‌پێى ههواڵیكى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، فاى موونێى ته‌مه‌ن 29 ساڵ ئه‌ندامى رێكخراوى مرۆڤدۆستى مێرسى كورپس بووه و له لایه‌ن گروپێكى چه‌كداره‌وه له وڵاتى نایجیریا كوژراوه.
له هۆتێلێكى هه‌رێمى كادونا 12 چه‌كدارى توندره‌وى سه‌ر به رێكخراوى بوكوى تیرۆریست هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هوتێلى كاجورو كاستل 3 كه‌س ده‌ڕفینن و دوانى دیكه‌ش ده‌كوژن، له نێو كوژراوه‌كان فاى موونێى بووه كه له پێشوو مامۆستاى زمانى ئینگلیزى له زانكۆى سۆران وانه‌ى گوتووته‌وه.
زانكۆى سۆران هاوخه‌مى بۆ مردنى ئه‌و مامۆستایه ده‌ربڕیووه كه له ساڵانى 2013 و 2014 خزمه‌تى به زانكۆكه كردووه، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه : "هاوخه‌مى خۆمان بۆ خێزان و هاوڕێیانى فاى موونێى ده‌رده‌بڕین"، فاى دوو ساڵ وه‌كو مامۆستاى ئینگلیزى له زانكۆى سۆران خزمه‌تى كردووه و خاتوونێكى زیره‌ك و كۆلنه‌ده‌ر و پر هیوا بوو.
پولیس ئاماژه‌ى به‌وه داوه، فاى موونێى ته‌مه‌ن 29 ساڵ خه‌ڵكى شارى مانچێسته‌رى سه‌ر به وڵاتى به‌ریتانیا ئه‌ندامى رێكخراوى مرۆڤدۆستى مێرسى كورپس بووه و له شارى لاگوسهوه وه‌ك گه‌شتیارێك به مه‌به‌ستى ئاماده‌بوونى له ئاهه‌نگێك كه له شارى كادونا به‌شدارى كردووه پێش ڕووداوه‌كه.
جێ ئاماژه پێدانه له ساڵى 2014 زیاتر له 270 خوێندكار له شارۆچكه‌ى چیبۆك ڕفێندراون له‌لایه‌ن گروپى چه‌كدارانى بۆكۆ حه‌رامه‌وه، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه له وڵاتى نایجیریا خه‌ڵكى بیانى و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ڕفێنن دواجار له به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كى زۆر داوا ده‌كه‌ن پیشتریش چه‌ندین حاڵَهتى هاوشیۆه روویانداوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.