به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى كوردستان پاڵه‌وانێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری 14 یانه‌ى كوردستان به‌شێوه‌ی كراوه له‌ڕۆژانى 26 ، 27 ى 4 ى 2019 له‌پارێزگای سلێمانى دێته ئه‌نجامدان
پاڵه‌وانێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست ڕۆژى 26 ى 4 ى 2019 له‌كاتژمێر 3:30 ى ئێواره له‌یاریگای كۆلێژى په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ڕۆژى 27 ى 4 ى 2019 له‌سه‌ر هه‌مان یاریگادا له‌كاتژمێر 9 ى به‌یانى و 4 ى ئێواره ڕكابه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست به‌رده‌وام ده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.