Erbil 38°C سێشەممە 08 ئەیلوول 11:25

هیومان رایتس وۆچ ره‌خنه‌ له‌ بریارى له‌سێداره‌دان له‌ سعوودیه‌ ده‌گرێت

ئەم ساڵ له‌ سعوودیە زیاتر لە 100 كه‌س لەسێدارە دراون
کوردستان TV
100%

دواى ئه‌وه‌ى سعوودیە بە تۆمەتی تیرۆر 37 كەسی لە سێدارەدا، رێكخراوی هیومان رایتس وۆچی جیهانى ره‌خنه‌ى له‌ بریاره‌كه‌ گرت و به‌ بنپێكردنى مافى مرۆڤى له‌قه‌له‌مدا.

دوێنێ‌ سێشەممه‌ ، وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ئاشكرای كرد، 37 كەس بە تۆمەتی تیرۆر لە سێدارە دراون. ئەمڕۆش رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ كاردانه‌وه‌ى له‌هه‌مبه‌ر بریاره‌كه‌ وه‌رگرت.

له‌م باره‌وه‌ ئادەم كۆگل توێژەر لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ وتى" ئه‌و 33 كەسه‌ى لەسێدارە دراون ، شیعەن".

رێكخراوه‌كه‌ وتیشى"  لە سەرەتای ئەم ساڵەوە سعوودیە زیاتر لە 100 بڕیاری لەسێدارەدانی جێبەجێ كردووە، بۆیە بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كه‌ سزای لە سێدارەدانى تێیدا زۆره‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.