له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى قۆناغى پێش كۆتایی جامی ئه‌لمانیا ،شه‌وى ڕابردوو هه‌ردوو یانه‌ى بایرن میونش و ڤێرده‌ربرێمه‌ن رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
بایرن میونشن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه‌ى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ڤێرده‌ربرێمه‌نى تۆمار كرد به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌دووگۆل و گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.
سێ گۆڵەکەى بایرن میونشن له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان لیڤاندۆڤیسکی دوو گۆل ، گۆله‌كه‌ى دیكه‌ش له‌لایه‌ن یاریزان مۆله‌ره‌وه تۆمار كرا
دوو گۆله‌كه‌ى ڤێردەربرێمەنیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ئۆساکۆ و ریچکا تۆمار كران
له‌یاری كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ى بایرن و لایبزیگ ڕووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.