سه‌نته‌ری نیشتمانیی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له بریتانیا به‌مدواییه تۆژینه‌وه‌یه‌كی بڵاویكرده‌وه، كه هۆشداری دایه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئینته‌رنێت له به‌كارهێنانی چه‌ند وشه‌یه‌كی دیاریكراو وه‌ك پاسوۆرد. تۆژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی پێدا، به‌كارهێنانی ناوی یانه به‌ناوبانگه‌كانی تۆپی پێ وه‌ك: "ئه‌رسناڵ" و "مانچسته‌ر یونایتد" و "چێڵسی" و "لیڤه‌رپوول" وه‌كو پاسوۆرد له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كارێكی مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌و هێمایانه سه‌دان هه‌زار جار هاك كراون. جگه له‌مه‌ش، سه‌نته‌ره‌كه هۆشداری دا كه نابێ ژماره‌كان وه‌ك هێمای نهێنی به‌كاربهێنرێن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ژماره‌كان به ریزبه‌ند به‌دوای یه‌كدا بێن وه‌ك: ١٢٣٤٥٦، چونكه ئه‌و جۆره پاسوۆردانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له ٢٣,٢ ملیۆن جار هاك كراون، هه‌ربۆیه به لاوازترین جۆره‌كانی پاسوۆرد داده‌ندرێن. ئه‌و سه‌نته‌ره هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت خۆیان به‌دوور بگرن له وشه باوه‌كانی وه‌ك ناوی ئه‌ستێره‌كانی هونه‌ر و ناوداران و نه‌یكه‌ن به پاسوۆرد، چونكه هه‌ر بۆ نموونه، وشه‌ی "پۆكیمۆن"، ٥٠٠ هه‌زار جار هاك كراوه و، وشه‌ی "Eminem"، ٣٥٠ هه‌زار جار هاك كراوه. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و سه‌نته‌ره بریتانییه، ئیان لیڤی ئاماژه‌ی پێدا، به‌كارهێنانی هێمای نهێنی ئاڵۆز رێگایه‌كی باشه بۆ پاراستنی هه‌ژماری به‌كارهێنه‌ر. تۆژینه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ریخست، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان بچووكتره هه‌ستیارترن بۆ پاراستنی نهێنی و تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ژماره‌كانیان و، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌شداری پێده‌كه‌ن. سه‌رچاوه/ Kurdistan CT داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.