ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25 ى 4 ى 2019 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ده‌ست گیر كردنى تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه به مادده‌ی 14ی مخدرات داواكراو بوو
ئاسایشى هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، تۆمهتبارئەمیر فاروق ناسراو بە ئەمیر قولی لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا ڕووبەڕووی هێزەکان بووه‌ته‌وه و تەقەی کردووە و نارنجۆکێکی دەستی هه‌ڵداوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر
ئەمرۆ نیوەڕۆ هێزەکانمان توانیان تۆمەتبار (ئەمیر فاروق) ناسراو بە (ئەمیر قولی) دەستگیر بکەن کە فەرمانی دستگیرکردنی هەبوو بەپێی ماددەی (14)ی مخدرات و پێشوتریش لەسەر کەیسی کوشتن حوکمدرابوو و پێشینەی لەچەندین تاواندا هەبووە, لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا ڕووبەڕووی هێزەکانمان بۆتەوە و تەقەی کردووە و نارنجۆکێکی دەستی هاویشتووە و پاشان بە برینداری دەستگیرکرا, لێرەدا هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە وەکو چۆن بەڵێنمان داوە هیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسادا رزگاری نابێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
25 -4 - 2019
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.