گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە دەكرێت و رێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكوومەت رادەگەیەندرێت.
مەحموود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە دەكرێت و رێككەوتنی كۆتایی لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان رادەگەیەندرێت.
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتى ڕاگەیاندووە، ئەو كێشەی هاتە بەردەم كۆبوونەوەكان، ئێمە ویستمان بە رازی بوون و بە پێكەوەبوون كار بكرێت، نەك لە ژێر گوشاردا بێت، بۆ ئەم مەبەستە كاتی زیاتر لە پێویستمان دایە گفتوگۆكان، هەروەها بۆ ئەوەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەموو لایەنەكان دروست ببێت و ئەو لێكتێگەیشتنە لە هەفتەی داهاتوودا كۆتایی پێ دێت، بە شێوازێك هەرسێ لایەن رێك دەكەوین.
گوتەبێژی پارتی، وتیشى" پێشتر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پۆستەكانیان رێككەوتووین، لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیش رێككەوتووین، تاكە شوێن كە مابوو رێككەوتنی لەسەر بكرێت، بابەتی سەرۆكی هەرێم بوو، كە یەك جێگر یا دوو جێگری هەبێت".
گوتەبێژی پارتی ئاماژە بەوەش دەكات" لە پێكهێنانی حكوومەت مەرج لە ئارادا نییە، تەنها داواكارییەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە كە هەیان بووە، پێشتر گوتوومانە مەرج لە كەس قبووڵ ناكەین و مەرجیشمان بۆ هیچ كەسێك نییە، بەڵام لێرەدا كە داواكارییەك دەبێت پێویستە لە بەینی هەموو ئەو لایەنانەی كە پێكهێنەری كابینەكەن و بەشدار دەبن، لێكتێگەیشتن دروست ببێت، ئێمەش هەوڵی ئەو لێكتێگەیشتنە دەدەین و هیچ كێشەیەك لە بەینی ئێمە و بزووتنەوەی گۆڕاندا نیبە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.