ئەمڕۆ هەینی، 27 كادیری كۆمەڵی ئیسلامی لە سنووری خەبات وازهێنانی خۆیان لە حزبەكە راگەیاند، ئەمەش هەفتەیەك دوای وازهێنانی بە كۆمەڵی پۆلێك سەركردە و بەرپرسی حزبەكە دێت، بەهۆی جیاكاری سەركردایەتیی حزبەكە لە نێوان شارەكانی كوردستان.
27 ئەندامەكەی كۆمەڵ لە پەیامێكدا بۆ راگەیاندنەكان ئاماژەیان بەوە داوە، كە ئەوان وەكو ئەندامانی كۆمەڵ لە ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی کەورگۆسک، کە ژمارەمان 27 ئەندامە و سەر بە ئەنجوومەنی خەباتن لە سنووری مەڵبەندی 11ی دەوروبەری كۆمەڵ، دوای نائومێدبوونیان لە هەنگاوەکانی حزبەكە بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانی ناوخۆ، وەک پشگیرییەك بۆ هەر سێ سەرکردایەتی و کارگێڕانی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵ، دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان ڕادەگەیەنن.
ڕۆژی هەینیی رابردوو سێ ئهندامی سهركردایهتیی كۆمهڵ وازهێنانی خۆیان لهو حزبه راگهیاندبوو، ئەمەشیان بۆ جیاكاری سەركردایەتی حزبەكە لەنێوان شارەكان و پشتگوێخستنی هەولێر گەڕاندبووەوە، ڕۆژی شەممەی رابردووش زۆربەی ئەندامانی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵ دەست لەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵیان راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.