لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا، ژمارەی دەستگیرکراوان بههۆى بهكارهێنانى ماددهى هۆشبهر بهشێوهى بهرچاو زیادى كردووه.
پەیمانگەکانی ئایندە و رواندز و ئاکرێ لە سمینارێکدا مەترسی مادە هۆشبەرەکانیان روون کردەوە و هۆشداریشیان بە حکومەت و خەڵکی کوردستان دا، ئەگەر چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە، ئەوا داهاتووی کوردستان لەژێر مەترسییەکی گەورە دایە.
لە سمینارەکەدا لەلایەن بەشداربووانەوە مەترسی تەشەنەکردنی مادە هۆشبەرەکان خرایەڕوو کە خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و جەخت کرایەوە کە ئەم پرسە هێندەی پرسەکانی وەک گەندەڵی و تیرۆر لەسەر ئایندەی نەوەی داهاتوو مەترسیدارە.
بهپێى زانیاریهكانى نێو سمینارهكه، لە ساڵی 2006 تەنیا 38 کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کرابوون و تەنیا نزیکەی سێ کیلۆ مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرابوو، بەڵام لە ساڵی 2018دا بە شێوەیەکی یەکجار زۆر زیادی کردووە، بەجۆرێک ژمارەی دەستگیر کراوان بۆ 969 کەس و نزیکەی 405 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو هەڵکشاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.