ئەمڕۆ هەینی لەكاتی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف بۆ ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان لە قەرەداغ بەهۆی كێشەیهكى كۆمهلایهتیهوه، كەسێك كوژرا.
لەم بارەیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەڕێوبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هەینی لەكاتی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف لە قەرەداغ بەهۆی كێشە لەنێوان دوو خێزان، كەسێك كوژرا.
وتیشی: لەئێستادا تەرمەكە لە پزیشكی دادوەرییەو پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە ڕووداوەكە.
چەند ساڵێكە لە كۆتایی مانگی نیسان ڤیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف لە گوندی باخان لە قەرەداغ بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.