له شارۆچكه‌ی ریاز له باشووری كه‌ركوك، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی خااڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیی له‌كه‌ركوك بۆردومانكرد.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیی له شارۆچكه‌ی ریاز له باشووری كه‌ركوك بۆردومانكردووه‌و له ئاكامدا پۆلیسێكی فه‌وجی یه‌كی سه‌ر به لیوای 11 كوژراوه‌و دوو پۆلیسی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رووداوه‌كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ردا بووه‌و سه‌رچاوه عێراقییه‌كان له ئێستادا پشت راستییان كردۆته‌وه كه بۆردومانه‌كه به‌هه‌ڵه‌بووه.
وه‌رگێراِن و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.