له هه‌فته‌ی 35 خولی ئیسپانیا، كاتژمێر 9:45 ى خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی لیڤانتی پازده‌می ڕیزبه‌ند ده‌كات
بارسێلۆنا خاوه‌نی 80 خاڵه‌و به جیاوازی9 خاڵ له‌پێش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت، له‌ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له یاری ئه‌مشه‌وی ئه‌وا بارسا به‌فه‌رمی و بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك و بیستوشهشهمین جار له مێژووی خۆی و به‌ر له سێ هه‌فته له كۆتاییهاتنی خوله‌كه، ده‌بێته پاڵه‌وانی لالیگا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هاته‌دی، یاریزانانی بلاوگڕانا به ده‌روونێكی ئارام خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول له گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ ئاماده ده‌كه‌ن
له یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ڕی سیی و پێنجه‌می لالیگاو له كاتژمێر پێنج و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی دووه‌می ڕیزبه‌ند میوانداری یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.