ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له گرنگی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی تیپه‌كه‌ی له هه‌فته‌ی36 خولی ئینگلته‌را له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی وێستهام یونایتد كرد
پۆچیتینۆ ڕایگه‌یاند كه یاری ئه‌مرۆیان به‌رامبه‌ر وێستهام گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و له یاری به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس له چامپیۆنس لیگ گرنگتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی له یاریه‌كه‌دا چاره‌نووسی تۆتنهام له به‌ده‌ستهێنانی یه‌كێك له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی خولی ئینگلته‌راو شیاندن بۆ وه‌رزی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
پۆچیتینۆ گوتیشی، یاریمان له‌به‌رامبه‌ر وێستهام یاری دێربیه‌و لای هانده‌رانیش بایه‌خی خۆی هه‌یه‌و دوای یاریه‌كه‌ش كاتمان ده‌بێت تا به شێوه‌یه‌كی باش خۆمان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌یاكس ئاماده‌بكه‌ین
كاتژمێر 2:30 ى پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر تۆتنهام میوانداری وێست هام یونایتد ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.