له ده‌ست پێكی گه‌ری 31 خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا، یانه‌ی ئۆكسبۆرگ له‌سه‌ر یاریگای خۆی تووشی دۆراندن هات له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی بایه‌ر لێڤه‌ركوزن به ئه‌نجامی گۆلێك به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئیمپۆلس ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی12 خاوه‌ن ماڵ گۆلی یه‌كه‌میان تۆمار كرد له رێگای یاریزان كیڤن دانسۆ ، دوای 3 خوله‌ك تیپی میوان به تۆمار كردنی گۆلێك له لایه‌ن یاریزان كیڤن ڤۆلاند ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م ئاستی بایه‌ر لێڤه‌ر كوزن باشتر بوو له خوله‌كی 48 كای هاڤێرتز گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی تۆمار كرد،له خوله‌كی 60 جۆناتان گلاوتان گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و ئه‌ركی خاوه‌ن مالی ئه‌سته‌م كرد
به‌ر له كۆتایی هاتنی یاریش به 2 خوله‌ك یاریزان جۆلیان براندت گۆلی چواره‌می تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بایه‌ر لێڤه‌ر كوزن له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان خاله‌كانی گه‌یانده په‌نجاو یه‌ك خال و یانه‌ی ئوكسبۆرگیش ب سی‌و یه‌ك خال له پله‌ی چوارده‌هه‌مین دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.