Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 16:42

ته‌ندروستى هه‌ولێر بڕیارێکى نوێی ده‌رکرد و هاوڵاتیانیش ئاگادارده‌کاته‌وه‌

وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27 ى 4 ى 2019 ، له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌  کاتی سەردانی نەخۆش ڕۆژانە کاتژمێر (٢ تاکو ٤) دەبێت 

ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  لەبەر ھۆکاری ئەوەی سەردانی کردنی نەخۆش ئارامی نەخۆشەکانی تێکداوە وە ڕێگرە لە بەردەم پزیشک و کارمەندان بۆ ئەوەی ئیش و کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن ، بۆیە لێرەوە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوا دوای کاتژمێر (٤) بە ھیچ شێوەیەک ڕێگا بە سەردانی کردنی ھاوڵاتیان نادرێت بۆ لای نەخۆش.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.