یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وڕوپا یوفا به‌فه‌رمی نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی سزادا، ئه‌ویش به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی وته‌ی نه‌شیاو له‌به‌رامبه‌ر ناوبژیوانانی چامپیۆنس لیگ
یوفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه نێیماری به دوورخستنه‌وه‌ی له سێ یاری وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ سزاداوه به‌هۆی لێدوانی توندی له‌به‌رامبه‌ر ناوبژیوانان له دوای یاری نێوان پاریس سانجێرمان و مانچسته‌ریونایتد له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه به‌سه‌ركه‌وتنی مان یونایتد به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك كۆتایی هات و به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه پاریسیه‌كه ماڵئاوایی له چامپیۆنس لیگ كرد، گۆڵی سێیه‌می مان یونایتد له یاریه‌كه به لێدانی سزا تۆماركراو مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نێیمار ئه‌وكات پێكانی هه‌بوو و به‌شداری له یاریه‌كه نه‌كرد، به‌ڵام دواتر یاریزانه‌كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیبووی، ئه‌وه‌ی له یاریه‌كه ڕوویدا شووره‌یی بوو، چوار كه‌سیان وه‌ك ناوبژیوان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری داناوه كه هیچ شتێك له تۆپی پێ نازانن و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسن له به‌دواداچوونی ته‌كنۆلۆژیای ڤار، هاوكات نێیمار به چه‌ند وته‌یه‌كی توندی دیكه هێرشی كرده سه‌ر ناوبژیوانان و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن یوفاوه سزابدرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.