ڕه‌حیم ستێرلینگ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو یانه‌ی مانچسته‌رسیتی خه‌ڵاتی بریتیش تیلیكۆمی بۆ ده‌ستپاكی و كاریگه‌ری وه‌رزشی وه‌ك ڕێزلێنان بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی یاریزانه‌كه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له یاریگاكانی تۆپی پێ و به‌كارهێنانی ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه به‌ده‌ستهێنا
گاریت ساوسگیت ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خشیه ستێرلینگ، تۆڕی بی تی سپۆرت ساڵانه ئه‌م خه‌ڵاته له ڕێوڕه‌سمێك له‌میانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی دیكه دابه‌ش ده‌كات، لای خۆشیه‌وه ستێرلینگی ته‌مه‌ن بیستوچوار ساڵ ڕایگه‌یاند كه پێشبینی نه‌ده‌كرد بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی بۆ دژایه‌تیكردنی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ری هه‌بێت، هاوكات یاریزانه‌كه خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر به گوڕوتینه‌وه هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌ده‌ن له یاریگاكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.