ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/4/2019 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى ده‌ركرد:
1- نووسراوى یانه‌ى كه‌یوان به ژماره 38 له رێكه‌وتى 25/4/2019 كه تایبه‌ته به ئاماده‌نه‌بوونى یانه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، بڕیاردرا به: (ئه‌گه‌ر هاتوو له یارییه‌كه ئاماده نه‌بن به پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتیه‌كه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به بڕى 2000000 دوو ملیۆن دیناریش غه‌رامه ده‌كرێن).
2- له‌سه‌ر پێشنیارى لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست (عه‌لى ئه‌كبه‌ر) تا كۆتایی هاتنى وه‌رزى 2018/2019، ئه‌مه‌یش به هۆى هه‌ژماركردنى لێدانێكى سزاى نادروست بۆ یانه‌ى رانیه، له یارى نێوان رانیه و سیروانى شاره‌زوور له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان.
3- له یارى نێوان رانیه و سیروانى شاره‌زوور له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، به هۆى ناڕه‌زایی به‌رده‌وام و ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى یانه‌ى رانیه (سه‌فه‌ر ره‌مه‌زان) و سه‌رپه‌رشتیارى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور (شاره‌وان قادر)، بڕیاردرا به:
• راگرتنى هه‌ر یه‌كێكیان بۆ یه‌ك یارى، كه ناتوانن له یارى داهاتووى یانه‌كانیان له نێو یاریگه ئاماده‌بن.
• غه‌رامه‌كردنى هه‌ر یه‌كێكیان به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- له یارى نێوان زانكۆى جیهان و شه‌قڵاوه له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، به هۆى ناڕه‌زایی و ره‌فتارى ناوه‌رزشى له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى یانه‌ى شه‌قڵاوه ره‌زا ئه‌حمه‌د، بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى، كه نابێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى بێت.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- له یارى نێوان جیهان و ره‌واندوز له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، به هۆى دروستكردنى كێشه و گرفت بۆ یارییه‌كه له لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى ره‌واندوز، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ره‌واندوز به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
• ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى ره‌واندوز، له ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه سزاكه‌یان قورس‌تر ده‌بێت و یارییه‌كانیان دهگواستراێتهوه ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆیان.
• راگرتنى یاریزانى یانه‌ى جیهان فائیز نادر ژماره (5) تا كۆتایی هاتنى خولى یانه پله‌دووه‌كان وه‌رزى 2018/2019.
• غه‌رامه‌كردنى یاریزانى یانه‌ى جیهان فائیز نادر ژماره (5) به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
6- به هۆى ئاماده‌نه‌بوونیان له یارییان به‌رامبه‌ر به یانه‌ى سه‌وره له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى دووكان به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
• هه‌ژماركردنى یارییه‌كه به ئه‌نجامى (5-0) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى سه‌وره.
7- له یارى نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و زێره‌ڤانى له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كردن و جنێودان به ستافى ناوبژیوانان، له لایه‌ن ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید (هێمن عه‌لى) بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو به ئاماده‌نه‌بوونى له نێو یاریگه.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
8- به هۆى لێدوانى نادروست بۆ ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن و نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست له‌سه‌ر قسه‌كانى، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنى راهێنه‌رى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى ئارارات (ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌د) به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
9- غه‌رامه‌كردنى سه‌رپه‌رشتیارى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى نه‌ورۆز (ئومێد عه‌بدوڵڵا) ناسراو به جێگر به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى لێدوانه‌كانى له ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن و ئاماده‌نه‌بوونى له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده نه‌بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێ نادرێت له یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌كه‌ى له نێو یاریگه ئاماده بێت.
10- رۆژی سێشەممە 2019/4/30 یارییەكانی گەڕی بیست و پێنجەمی خولی نایابی كوردستان ئەنجام دەدرێت و، رۆژی یەكشەممە 2019/5/5 یارییەكانی گەڕی بیست و شەشەم و كۆتایی خولی نایابی كوردستان بەرێوە دەچێت.
11- رۆژی چوارشەممە 2019/5/1 یارییەكانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پلەدووەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.