به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕبین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:00 ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ئـ . ئـ . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1968 پیشه‌ی ئه‌فسه‌ر به پله‌ی (رائد) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنی قه‌زای (دوكان) دانیشتووی ناحیه‌ی (ژاراوه) سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه هۆكاری مردنه‌كه‌ی نادیاره.
ڕاشیگه‌یاندووه: ڕووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه، به گوته‌ی هاوڕێیه‌كی له‌گه‌ڵ ناوبراو چۆته گوندی (كوزینه)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر، دوایی پێی وتووه ده‌یه‌وێ به ته‌نیا بچێته گونده‌كه دوای 5 خوله‌ك ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن دانیشتوانی گوندی كوزینه ئاگادار كراوه كه (ئـ . ئـ . ح) گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ به مردووی گه‌یاندویه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت هیچ شوێنه‌وارێك به جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه، بۆ هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی، به گوێره‌ی ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش پێده‌چێت ئه‌و هاوڵاتیه به‌هۆی جه‌ڵده‌وه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه: دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگیركردنی هاوڕێكه‌ی تا هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.