به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایدهگهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌رده‌چێت بۆ تۆمه‌تبارێك له لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنه‌كه له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی باداوانهوه جێ به‌جێ ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه رائیدی پۆلیس، زیره‌ك تاهیر میره، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی باداوان به هه‌ولێر پۆلیسی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار (ك. ر. ح) مان پێگه‌یشت له لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات، ده‌ست به جێ دوای به دواداچونێكی وورد بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوونی توانیمان ئه‌مڕۆ ده‌ستگیری بكه‌ین و ڕه‌وانه‌ی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی بكه‌ینه‌وه.
گوتیشی: تۆمه‌تبار دوای ده‌ستگیر كردنی دانی نا به تاوانه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ڵسابوو به دزیكردن له دوكانێكی مۆبایل له سنوری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات كه بڕه‌كه‌ی به زیاتر له (30,000) سی هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێنرێت، تۆمه‌تبار به‌نده به پێی مادده (443) له یاسای سزادانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.