Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 16:42

نێچیرڤان بارزانی: ئه‌رکی ئێمه‌یه‌ به‌ گیانێکی هاوبه‌ش ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ تێپه‌ڕێنین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌تی عێراقی
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ به‌ گیانێكی هاوبه‌ش ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ تێپه‌ڕێنین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: بڕیاری هاتنی شاندی عێراقی به‌رزده‌نرخێنین و سازدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بڕوابوونمان به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌تی عێراقی كه‌ پێكهاتبوون له‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرس كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: بڕیاری هاتنی شاندی عێراقی به‌رزده‌نرخێنین، سازدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بڕوابوونمان به‌ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان به‌ گفتوگۆ، ده‌بێ هه‌موو پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ڕێی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن. 

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێ پرسه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مانی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ربكرێن، بڕوامان به‌ هاوبه‌شی درووستكردن و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌. 

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: برایانی ئێمه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ حكومه‌تی فیدراڵیدان، رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان . 

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی ڕسومات هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ به‌‌چوارچێوه‌كردنی سیاسه‌تی هاوبه‌ش، ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ به‌ گیانێكی هاوبه‌ش ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ تێپه‌ڕێنین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌ . 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.