Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 14:59

شاندێکی باڵای پارتی به‌شداری له‌ پرسه‌ی ڕووداوه‌ کاره‌ساتباره‌که‌ی ڕانیه‌دا کرد

به‌ناوی سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشییان به‌ خانه‌واده‌ی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ گه‌یاند
کوردستان TV
#7
100%

شاندێكی باڵای پارتی به‌شداری سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ پرسه‌ی خانه‌واده‌ی به‌رێزان مسته‌فا سید قادر و شێخ جه‌واد و شێخ حسام الدین و شێخ غه‌فوریان له‌ ڕانیه‌ كرد.

شانده‌كه‌ی پارتی پێك هاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و سیداد بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و عارف ته‌یفور و زه‌عیم عه‌لی و كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كادیرانی لقی 11ی پارتی.

له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنیان له‌ پرسه‌كه‌ شانده‌كه‌ی پارتی به‌ناوی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی  و سه‌ركردایه‌تی پارتی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییان به‌ خانه‌واده‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی ئێواره‌ی هه‌ینی رێگای نێوان دوكان - رانیه‌ راگه‌یاند.

شایه‌نی باسه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی ڕانیه‌- دوكان 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

1253

3

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.