سەنتەری فەلەکناسی جیهانى له راگهیندراوێكدا، ئاشكراى ده‌كات كه رۆژی دووشەممە 6ـ5-2019، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان ده‌بێت.
سەنتەره‌كه کە بارەگاکەی لە ئیماراتە راشیگەیاندووە، لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی‌دا، سەرەتای مانگی شەعبان رۆژی یەکشەممە 7-4-2019 بوو، كه‌واته رۆژی یەکشەممەی داهاتوو كه ده‌كاته 5ـی ئایار مانگی شەعبان کۆتایی دێت و رۆژى دواتر یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌بێت.
له لایه‌كى تره‌وه وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندووه ، كه ئێوارەی رۆژی 4-5-2019، لیژنەی بینینی مانگ له هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بریار له‌سه‌ر دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.