ئیواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه گه‌نجیك له گوندی بالهكیانی سه‌ر به قه‌زای سۆران كوتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له‌م باره‌یه‌وه رائید سه‌عدون هاودیانی، گوته‌بیژی پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، گه‌نجێك به ناوی "عزیز فازل" له‌دایكبووی ساڵی 1997 و دانیشتووی گوندی باڵه‌كیانی سه‌ر به قه‌زای سۆران له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌كی كلاشینكۆف كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
گوته‌بیژی پۆلیسی سۆران ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ستیان به لێكوڵینه‌وه كردووه تا هوكاری خوكوشتنی ناوبراو بزاندریت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له شوێنی ڕووداوه‌كه ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سوران كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.