دوای ئه‌وه‌ى شه‌وی رابردوو مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر گەیشتە هه‌رێمى كوردستان و له فرۆكه‌خانه‌ى هەولێر لەلایەن نێچرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لێ‌کرا.
بریاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29 ى 4ى 2019 ، مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌گه‌ل به‌رپرسانى بالاى سیاسی هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه و پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ ده‌كرێت
به‌رله‌هاتنى بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند، كه دوای بەغدا سەردانی بەسرەو هەولێر دەکەین و راشیگه‌یاند" له به‌سڕه كونسوڵگه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه ، به‌هۆی شه‌ڕی داعش ناچاربووین کۆنسوڵخانەی مووسڵ دابخه‌ین، بۆیه دوای به‌سره هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانەی مووسڵ
راشیگه‌یاند رێكاره یاساییه‌كانیشمان پێشكه‌شكردووه بۆ كردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانەی نوێ له نه‌جه‌ف و كه‌ركووك.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.