له‌گه‌ری سی و پێنجی خولی ئیسپانیا یانه‌ی گیرۆنا له‌سه‌ر یاریگای و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سڤییا به‌ده‌ست هێنا
له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه، گیرۆنا چاوی له‌سێی خالی یاریه‌كه‌بوو بۆ خۆ به‌دوورگرتن له‌ناوچه‌ی دابه‌زین، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سڤییا هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی پلیتی چامپیۆنز لیگی وه‌رزی داهاتوو ده‌دات
گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی شه‌ست و دوو كریستیان بۆرتۆگیس گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میواندار تۆماركرد
به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌گۆلێكی خاوێن به‌قازانجی طیرۆنا به‌كۆتاهاتوو و خۆی له‌ناوچه‌ی دابه‌زین تا ئه‌ندازیه‌ك به‌دوور خسته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.