له‌هه‌فته‌ی سی و شه‌شی خولی ئینگلیزی یانه‌ی بێرنلی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر ستی كرد، یاریه‌كه به‌ئه‌سته‌م به‌سه‌ركه‌وتنی كورانی پیب گواردیۆلا به‌كۆتاهات به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام، له‌گێمی یه‌كه‌م مانچسته‌ر ستی زۆر هه‌ولیدا گۆڵ تۆمار بكات، به‌ڵام بێرنلی به‌هێزه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ستیزن وه‌ستایه‌وه‌و گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م مانچسته‌ر ستی به‌رده‌وامبوو له‌فشاره‌كانی بۆ سه‌ر گۆلی میواندار تا له‌خوله‌كی شه‌ست و پێنج سێرگیۆ ئه‌گیۆرۆی ئه‌رژه‌نتینی توانی تاكه گۆلێ یاریه‌كه بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات
به‌م ئه‌نجامه یاریه‌كه تا كۆتایی به‌قازانجی ستیزن مایه‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانیشی له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه نه‌وه‌دو دوو خاڵ و هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت به‌جیاوازی ته‌نیا خالێك له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.