له‌یاریه‌كی گه‌ری سی و شه‌شی خولی ئینگلیزی یانه‌ی لیسته‌ر ستی به‌سێی گۆلی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌رسناڵ به‌ده‌ست هێنا، له‌گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و له‌خوله‌كی سی و شه‌ش مایتلاند نیلس به‌كارتی سوركرایه ده‌ره‌وه
له‌گێمی دووه‌م لیسته‌ر ستی به‌سوود وه‌رگرتن له‌كه‌می ژماره‌ی یاریزانانی ئه‌رسناڵ توانیان له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ به‌واژووی یۆری تیلمانیس گۆلی پێشكه‌وتن تۆمار بكات، هه‌وڵه‌كانی لیسته‌ر به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش جیمی فاردی گۆلی دووه‌می بۆ لیسته‌ر به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه و له‌خوله‌كی زیادكراوی یاریه‌كه جیمی فاردی توانی گۆلی سێیه‌می یانه‌كه‌ی و دووه‌می خۆی تۆمار بكات
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سێێ گۆلی خاوێن به‌قازانجی لیسته‌ر به‌كۆتاهات، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی ئه‌رسناڵ به‌شه‌ست و شه‌ش خاڵ له‌خانه‌ی پێنجه‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.