له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران ده‌ستگیر كردنى 45 كه‌س له‌سه‌ر مادده‌ى هۆشبه‌ر راگه‌یاند
بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه لە هەردوو مانگى 3 و 4 سالى 2019 بە هەماهەنگى لە گەل بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران و بازگەکانى سەر بەو بەڕێوەبەرایەتیە و بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى کۆمەلگاى دەروازەى نێودەلەتى حاجى ئۆمەران، بە پێى یاساى ( 14مخدرات ) و بە وەرگرتنى زانیارى و چاودێرى و بەدواداچوون و لە چەندین هەلمەتى جیاواز توانى 45 چل و پێنج کەس بە تۆمەتى ئالوودە بوون و کڕین وفرۆشتنى ماددە هۆشبەرەکان و دراوى ساختە دەستگیر بکات
راشیده‌گه‌یه‌نن ده‌ستگیر كراوان پێكهاتوون له 12 کەسى خەلک و دانیشتووى دەرەوەى سنوورى سۆران و 14 چواردە کەسى بیانى و 2 دوو داواکراو و 17 کەسى دانیشتووى سۆران پێک دێن.
بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌لە کاتى دەستگیر کردنى ئەم تۆمەتبارانە توانرا دەست بگیرێت بە سەر بڕى 2،562 دوو هەزار و پێنج سەد و شەست و دوو دانە حەبى قەدەغەکراو و بڕى 21700$ بیست و یەک هەزار و حەفت سەد دلارى ساختە و بڕى 1،200 یەک کیلۆ دووسەد گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى هێرویین و بڕى 523 پێنج سەد و بیست و سێ گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى شیشە و بڕى 95 نەوەد و پێنج گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى تریاک و حەشیش و هەندێک کەل و پەلى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر و یەک دانە دەمانچە.
راشیده‌گه‌یه‌نن دەستگیرکراوەکان بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى ڕەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆلینەوە کراون.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.