Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 18:46

لە ھەولێر 9 کۆگای دەرمان داخران

پابەندى ڕێنماییەکانی کوالێتیی کۆنترۆڵی دەرمان نه‌بوون
کوردستان TV
100%

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ھەولێر بەھۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی کوالێتیی کۆنترۆڵی دەرمان، 9 کۆگای دەرمان داخران.

ئەمڕۆ دووشەممە 29/4/2019، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوێنێ یەکشەممە نۆ کۆگای دەرمانیان لە ھەولێر داخران، ھۆکاری داخستنی ئەم کۆگایانە پابەندنەبوون بوو بەڕێنماییەکانی کوالێتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان و فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و بێ ‌مۆڵەت".

باس لەوەش کراوە، کە ھەموو دەرمانە قاچاخ و بێمۆڵەتەکان دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەر سەرپێچیکاران گیراوەتە بەر.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ھاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە، کە ئەم لێژنەیە بەردەوام دەبێت لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی تەندروستیی ھاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.