Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 18:46

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بە گوێرەی بەرنامەی کابینەی نوێی حکومەت دەبێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: ئه‌گه‌ر بودجە تەرخان كرا، كێشەی مامۆستایانی گرێبەست چارەسەر دەكرێت
کوردستان TV
100%

پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بە گوێرەی بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەت دەبێت و بەپێی پێویستییەكان و پسپۆڕییان لە قوتابخانەكاندا دادەمەزرێن.

سەبارەت بەو مامۆستایانەی كە گرێبەستن، وەزیری پەروەردە رایگەیاند" لە‌ ساڵانی رابردوو لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە قەیراندا بووە و بودجەی پێویستی نەبووە، بۆیە نەتوانراوە بكرێنە هەمیشەیی". 

ناوبراو دەشڵێت" هەر كاتێك بودجە دابنرێت، ئەوا كێشەی ئەو مامۆستایانە بە هاوكاریی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بودجەیان بۆ دیاری دەكرێت".

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داواشی لە بەرێوەبەرایەتییەكانی پارێزگا، قەزاكان و ژمێریارییەكانیان كرد بە خێرایی كار بكەن بۆ پێدانی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوچەكانی هەرێمدا، كە ئەوەش كێشەیەكی هونەری و كارگێڕییە و دەبێت چارەسەر بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.