Erbil 38°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 21:07

ئەبوبەکر بەغدادی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە

ڤیدیۆیه‌كه‌ 18 خولەک ده‌بێت
کوردستان TV
100%

لەدوای 2014ـەوە رێکخراوی داعش بۆ یەکەمجار ڤیدیۆیەکی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی بڵاوکردەوە، کە 18 خولەک ده‌بێت.

ئەبوبەکر بەغدادی لە پەیامەکەیدا، بەیعەت لە جیهادییەکانی مالی، بۆرکینافاسۆ و ئەفغانستان قبوڵ دەکات".

ئەبوبەکر بەغدادی دەڵێت" هێرشەکانی سریلانکا تۆڵەکردنەوە بوون بۆ شەڕی باغۆز و دەشڵێت شەڕی ئەمڕۆی "دەوڵەتی ئیسلامی شەڕی مان و نەمانە".

بەغدادی دەڵێت چەکدارانی لە سرت (لیبیا)، موسڵ، رەققە و باغۆز خۆیان بەدەستەوە نەداوەو تاوەکو  دواساتەکانی "شەهیدبوون" شەڕیان کردووە.

ئەبوبەکر بەغدادی چەکێکی AK-47ـی لە تەنیشت خۆی داناوە، قسە بۆ ژمارەیەک کەس دەکات کە رووخساریان بە دەمامک داپۆشراوە.

بەغدادی ئاماژە بەوە دەکات" شەڕی ئیسلام لە دژی خاچپەرستان شەڕێکی درێژە، شەڕی باغۆز کۆتایی هات".

ئەبوبەکر بەغدادی دەڵێت" برایانمان 92 هێرشیان لە 8 وڵاتی جیهان ئەنجامداوە". داواشدەکات هێرشبکەنە سەر "خاچپەرستەکان بەتایبەتی فەرەنسییەکان".

بەغدادی دڵی چەکدارانی دەداتەوە کە لە شەڕەکاندا شکستیان هێناوە و دەڵێت" خودا جیهادی  فەرز کردووە، بەڵام پەیمانی سەرکەوتنی پێنەداوین". 

ڤیدیۆیەکە لۆگۆی دەزگای فورقانی لەسەرە، کە دەزگای راگەیاندن و بڵاوکردنەوەی تایبەت بە رێکخراوی داعشه‌.

https://www.youtube.com/watch?v=tJp1YDktBQU

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.