Erbil 38°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 21:18

ئه‌مه‌ریکا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی راستی گرته‌ ڤیدیۆییه‌که‌ی به‌غدادییه‌وه‌ ده‌کات

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی راستی و دروستی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌كات. 

وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ سكای نیوزی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه‌، ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌یان سه‌یر كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی راستی و درووستییه‌وه‌ ده‌كه‌ن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ شكستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ عێراق و سووریا لێدانێكی ستراتیژی و ده‌روونی بوو بۆ رێكخراوه‌كه‌، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ زانیان تووشی شكست ده‌بن و سه‌ركرده‌كانیان ده‌كوژرێن و به‌شێكیشیان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌ڵده‌هاتن. 

وتیشی، تا ئێستا شه‌ر له‌ دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕ له‌ دژی داعش به‌ تایبه‌ت له‌ عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌ركرده‌كانیان ده‌گرن و راده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ن. 

پێشووتریش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا 25 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاشكراكردنی شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستنیشان كردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.