Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 18:47

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هوداپار دەکات

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی هەبوو
کوردستان TV
100%

ڕۆژی سێشەممە 30ـی 4ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتیی ئیسحاق ساغلام سەرۆكی گشتیی هوداپار و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی شورای ناوەندیی ئەو حزبە كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی هەبوو لە بەرگریكردن و هەوڵدانی بۆ مافەكانی گەلی كوردستان.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی توركیا و بار و گوزەرانی گەلی كورد لەو وڵاتە و هەروەها دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان تاوتوێ كرا و شاندی میوان كورتەیەكیان لە كار و چالاكی و ئامانجە سیاسییەكانی حزبەكەیان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە خەباتی سیاسی و ئاشتیانەی گەلی كورد بۆ مسۆگەركردنی مافەكانی كرایەوە و هەردوولایش لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان هاوڕا بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.