Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 13:32

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ چه‌ند کۆمپانیایه‌کی که‌رتی تایبه‌تی خه‌ڵات کرد

ده‌ستیان ھه‌بووه‌ له‌ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كاندا
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌ێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانێكی باشی په‌روه‌رده‌ییمان ھه‌بێت پێویستمان به‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ھه‌یه‌ تاوه‌كو بتوانین قوتابخانه‌كانمان ژینگه‌یه‌كی باشتر بێت بۆ پێگه‌یاندنی قوتابیان.

پشتیوان سادق دوای سه‌ردانێكی بۆ شاری سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ھه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگار و پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ ده‌ستیان ھه‌بووه‌ له‌ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كاندا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌ رابردوودا كاری زۆری بۆ په‌روه‌رده‌ كردووه‌، به‌ نموونه‌ له‌ ساڵی ١٩٩١ له‌ ھه‌رێم كه‌متر له‌ ھه‌زار قوتابخانه‌ و كه‌متر له‌ ٢٠ ھه‌زار مامۆستامان ھه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌ پێنج ھه‌زار و ٥٠٠ قوتابخانه‌و زیاتر له‌ ١٨٠ ھه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌رمان ھه‌یه‌.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گوتیشی:  بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانێكی باشی په‌روه‌رده‌ییمان ھه‌بێت پێویستمان به‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و نیو دۆلار ھه‌یه‌ تاوه‌كو بتوانین قوتابخانه‌كانمان ژینگه‌یه‌كی باشتر بێت بۆ پێگه‌یاندنی قوتابیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.