نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەمانگی چوار (38.150) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی پێنج (ئایار) دیاریكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی نیسان، له‌دیوانی قایمقامیه‌تی قەزای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (38.150) دینار بۆ مانگی (4) دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (100) بۆ (120) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (3.500) بۆ (4.500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی پێنج (ئایار) موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له ئاماده باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، به‌رنامه‌كه‌ش له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه (1)ی ئایاره‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
سەبارەت بەنرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (199.290) دیناردیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینار‌و ئه‌گه‌ریش وێستگه‌ی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.