Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 19:47

لە مانگی ڕەمەزاندا 24 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت

قائیمقامییه‌تى هه‌ولێر: نرخی یه‌ك ئه‌مپێر مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی 4 راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر به‌تۆڕی میدیایی ڕووداوی راگه‌یاند لە مانگی رەمەزان 24 كاژێر كارەبا دەدرێت بە هاونیشتمانیان، ئەگەر بێت و كارەبای نیشتمانی نەشبێت دەبێت موەلیدە ئەهلییەكان ئەو كاتە پڕبكەنەوە.

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر  راشیگه‌یاندووه‌ ، ئەم مانگە لە هەولێر و دەوروبەری نرخی یەك ئەمپێر موەلیدەی ئەهلی بە هەزار و 500 بۆ چوار هەزار و 500 دینار دیاری كراوە.

هاوكات، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان و نرخی ئەمپێرێك كارەبای بۆ ئەم مانگە و مانگی داهاتوو دیاریكرد و رایگەیاند ''هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەن''.

ڕاشیگەیاند: نرخی ئەمپێرێكیش لەنێوان سێ هەزار و 500 بۆ چوار هەزار و 500 دینار بۆ ئەم مانگە دیاریكرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆش نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەمانگی چوار (38.150) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی پێنج (ئایار) دیاریكرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی نیسان، له‌دیوانی قایمقامیه‌تی  قەزای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (38.150) دینار بۆ مانگی (4) دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (100) بۆ (120) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (3.500) بۆ (4.500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی پێنج (ئایار) موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، به‌رنامه‌كه‌ش له‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ (1)ی ئایاره‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

سەبارەت بەنرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (199.290) دیناردیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینارو  ئه‌گه‌ریش وێستگه‌ی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.