رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مڕۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ،ئافره‌ت و پیاوێکی بەساڵاچوو لە شارەکانی ئورمیە و کرماشان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
رێكخراوی هه‌نگاو رایدهگهێنێت ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 29 ى 4 ى 2019 ، ئافره‌تێكى تەمەن 52 ساڵ تەرگەوەڕی ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری هەنگاو لە ئورمیە ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن 52 ساڵەی سەودالی خەلیفەتانی خەڵکی گوندی خۆشاکۆ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بهرێكخراوهكهى ڕاگه‌یاندووه ئەو ئافره‌ته بەساڵاچووە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی کوشتووە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راشیدهگهێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژی یەکشەممە ش 28 ى 4ى 2019 ، پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ بە ناوی عابد حەیدەری لە شەقامی مودەڕسی ئەو شارە بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆی هەڵواسیوە به‌هۆیه‌وه بووه‌ته گیان له‌ده‌ستدانى
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عابد حەیدەری خەڵکی پاوە و دانیشتووی شاری کرماشان بووە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.