به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی یانه‌ی هه‌ولێر له ململانێكانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی تۆپی پێی نایابی عێراق و ناڕه‌زایی هانده‌ران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یانه‌كه، هه‌ریه‌ك له نازم شاكری ڕاهێنهرو فاروق عه‌بد جاسمی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی و هادی جابر ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌و ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێریش ده‌ست له‌كار كێشانهوهكانی په‌سه‌ند كرد‌و ده‌ستبه‌جێ بڕیاریدا ستافێكی نوێ بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه ده‌ستنیشان بكات
به بڕیاری ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر، ڕاهێنه‌ری ناسراوی عێراقی ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د سه‌لمان به ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌و حه‌یده‌ر مه‌حموود به یاریده‌ده‌ری ڕاهێنهرو كاوه ئیبراهیم به ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان ده‌ستنیشان كران
جێگای باسه یانه‌ی هه‌ولێر به بارودۆخێكی خراپ تێده‌په‌ڕێت كه له دوایین پێنج یاری خۆی له خولی عێراق سه‌ركه‌وتنی تۆمارنهكردووهو له كۆی بیستوچوار یاری خاوه‌نی بیستوهه‌شت خاڵه‌و له پله‌ی دوانزه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، له گه‌ڕی بیستوپێنجه‌می خوله‌كه‌شدا، هه‌ینی داهاتوو یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌فتی میسان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.