ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30 ى 4 ى 2019 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ست گیر كردنى دزێكى ڕاگه‌یاند
پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوای ئەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە ئاگادار کرایه‌وه بەبوونی ڕووداوێکی دزیکردن لە سنووری بنکەکەیان، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوه‌كه كرایه‌وه و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکرێت و لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێت.
ڕائیدی پۆلیس اساک فەرەج رەحیم ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاندووه دوای ئه‌وه‌ى له‌ڕووداوێكى دزی كردن له‌سنوره‌كه ئاگادار کراینەوە دەست بەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ڕووداوە کردەوە و توانیمان لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین
راشیدهگهێنێت ، تۆمەتبار بە ناوی (ع. س. ح) تەمەن 24 )ساڵ، دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵساوە بە دزینی بڕی (3٫500 $) سێ هەزارو پێنج سەد دۆلاری ئەمەریکی.
پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كهپەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەند کردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (444) لە (ی.س.ع) ...
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.