ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی راگەیاندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی بەرپرسی دەزگاكە لە شنگال لەلایەن چەكدارانی پەكەكە بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە بەهۆی پەكەكەوە، چیتر ناتوانن هاوكاری بگەیەننە شنگال.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە كە له رۆژی یه‌كه‌می داگیركردنی شنگالەوە له لایه‌ن تیرۆريستانی داعشه‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له رێگه‌ی فڕۆكه و ئۆتۆمبێله‌وه هاوكاری مرۆییان گه‌یاندووەته خه‌ڵكی شنگال و ته‌نها ده‌زگاش بوون كه خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان به ته‌نها جێنه‌هێشت، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه پێداویستییه‌كانی وه‌كو ئاو، كاره‌با، قوتابخانه، بنكه‌ی ته‌ندروستی و جلوبەرگ و خۆراک و پهناگەیان بۆ دابین بكه‌ن، بەم هۆیەشەوە ئۆفیسێكیان له‌سه‌ر چیای شنگال كردووەته‌وه.
راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوە داوە كە له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه مرۆییه‌دا، چه‌ندین جار له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رێگری له تیمه‌كانیان كراوه و په‌لاماری ئۆفیسی دهزگاكە دراوه كه له‌سه‌ر چیای شنگاله، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال، بێده‌نگیان به‌رانبه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵبژاردووه و رۆژ به رۆژ زیاتر هاوكارییان پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كردووه و له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌نگی شنگال و شنگالییهكانیان گه‌یاندووەته رێكخراوه مرۆییه جیهانییه‌كان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی دووپاتی كردووەتەوە كە رۆژی (28\4\2019) له كاتی پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی شنگال له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی كه‌نیسه‌ی لێبراسكای ئه‌مریكی، چەكدارانی پەكەكە ههڵیانكوتاوەتە سەر كارمهندانان و به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان له شنگال ده‌ستگیر كردووە و ئێستە زیندانی كراوە.
دەزگاكە رایگەیاندووە بە هۆی پەكەكەوە چیتر ناتوانن به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال، چونكه ره‌فتاری چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال بارگاویه بە توندوتیژی و دژی خه‌ڵكی سڤیلی ده‌ڤه‌ری شنگال و رێكخراوه خێرخوازی و مرۆییه ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ژیانی خۆبه‌خش و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه له مه‌ترسی دابێت.
داواشی له حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان و رێكخراوه مرۆییه‌كان له جیهاندا كردووە رێگه نه‌ده‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان، چونكه خه‌ڵكی سڤیلی شنگال پێویستیان به زیاتر به هاناوه چوون و باشتركردنی ره‌وشی ژیان و بونیاتنانی ژێرخانی ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.