فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیی له دكتۆر خالید شه‌وكه‌ت، سه‌رۆكی په‌یمانگای عه‌ره‌بی دیموكراتی و سه‌ركرده‌ی باڵای پارتی نیدائی تونس و دكتۆر عه‌بدولحوسێن شه‌عبان، بیرمه‌ند و لێكۆڵه‌ری عه‌ره‌ب و دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و خانزاد ئه‌حمه‌د عه‌بد، ئاكادیمی و چالاكی مافی مرۆڤ كرد.
لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیداره ده‌ربڕی و داوای کرد په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی نیدائی تونس به‌ره‌وپێش بڕوات و كار بكرێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان.
له دانیشتنێكدا كه هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده بوو، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، وێڕای به‌خێرهێنانی میوانەکان باسی له بارودۆخی ئێستای عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گوتی، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كانه، كه له سایه‌ی گیانفیداییی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌ونخونیان كێشاوه بۆ دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆر خالید شه‌وكه‌ت، سه‌ركرده‌ی باڵای حزبی نیدائی تونس خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌م دیداره و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێیان كراوه ده‌ربڕی و كورته‌یه‌ك له كار و چالاكییه‌كانی حزبی نیدائی تونسی باس كرد و داوای کرد په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا گه‌شه‌یان پێ بدرێت و پته‌وتر بكرێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌لی كورد گه‌لێكی قاره‌مانه و له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی و به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا ئازاری زۆریان چه‌شتووه و ئێمه پشتگیری له مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاره له مێژووی بزاوتی ڕزگاریخوازی گه‌لاندا و حیكمه‌ت و ڕۆڵی به‌ڕیزیان گرنگ و دیاره له ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقه‌بووڵكردن له ناوچه‌كه‌دا.
دواتر باسی له‌وه كرد كه گرنگه كه كار بكرێت بۆ دانانی پردێكی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی نێوان كۆمه‌ڵگای كوردستان و تونس و په‌ره‌پێدان و ئاڵوگۆڕی گهلتووری و بازرگانی و سوودوه‌رگرتن له تواناكانی هه‌ردوولا.
له كۆتاییدا هه‌موو لایه‌ك هاوڕا بوون كه ده‌بێ كار بكرێت و گفتوگۆی جدی هه‌بیت له نێوان نه‌ته‌وه جیاجیاكانی ناوچه‌كه‌دا و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی و خۆشگوزه‌رانی دابین بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.