Erbil 38°C سێشەممە 08 ئەیلوول 21:12

به‌ ناساندنی ئیخوان موسلمین وه‌کو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان واشنتن و تورکیا ئاڵۆز ده‌بێت

دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشتیمانی و ڕابه‌رانی ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆی كردووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا ئیخوان موسلمین وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و توركیا ئاڵۆز ببێت.

ساره‌ سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشتیمانی و ڕابه‌رانی ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆی كردووه‌ و هه‌مووان نیگه‌رانن، ئه‌م ناساندنه‌ش له‌ڕێی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ناوخۆییه‌وه‌ ڕێگا ده‌گرێته‌به‌ر.

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا وه‌كو پشتڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز گوتی: له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا سه‌رۆكی میسڕ عه‌بدولفه‌تاح سیسی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن له‌ 9 ی مانگی چواردا داوای له‌ سه‌رۆك ترامپ كردووه‌ ئیخوان موسلمین وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت.

هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی گوتی: پێشنیاری ناساندنی ئیخوان موسلمین وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی مشتومڕی دروست كردووه‌ له‌نێوان ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌رۆك ترامپدا.

ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا ئیخوان موسلمین وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و توركیا ئاڵۆز ببێت. ئیخوان موسلمین په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیادا و دوای ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ میسڕ قه‌ده‌غه‌كران، زۆرێكیان هه‌ڵهاتن بۆ توركیا.

سه‌رچاوه‌- ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.