ته‌رمی كۆڵبه‌ریكی خه‌ڵكی سه‌قز كه سێ مانگ پێش له كاتی ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ڕێگای ون كردبوو، دۆزرایه‌وه.
به پێى ڕاپۆرتێكی ڕێخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی”عه‌باس قادرزاده“ كه خه‌ڵكی گوندی دهرهئاویه له دوای سێ مانگ و توانه‌وه‌ی به‌فره‌كانی به‌رزاییه‌كانی نه‌نۆڕی بانه، به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
شایه‌نی باسه ناوبراو ڕێكه‌وتی 8/1/2019 له‌گه‌ڵ كاروانێكی دیكه‌ی كۆڵبه‌ران كه‌وتبووه بۆسه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و ڕیگای ون كردبوو، پاشان ئه‌و كۆڵبه‌رانه كه ڕێگایان ون كردبوو هه‌ر ئه‌و كات ته‌رمی دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی سامان ساڵحی خه‌ڵكی سه‌قز و محه‌مه‌د كه‌ریمی خه‌ڵكی بانه كه ڕه‌ق هه‌ڵاتبوون، دۆزرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.