ئۆدۆ رێكاردسین، زانای زینده‌وه‌رزانی ده‌ریایی نه‌رویژ، رایگه‌یاند، توانیویانه نه‌هه‌نگێكی سپی له كه‌ناراوه‌كانی نه‌رویژ بدۆزنه‌وه و كه پشتێنیه‌كی تایبه‌تی رووسی لهملدابووه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌م نه‌هه‌نگه كه له جۆری دۆلفینه له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی رووسیا مه‌شقی پێكرابێ.
رێكاردسین، گوتیشی: پشتێنه‌كه كامێرایه‌كی پێوهلێكنراوهو ئه‌وه ده‌رده‌خات كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له سانتپیرسبۆرگه و راوچییه‌كی نه‌رویژی پشتێنه‌كه‌ی له نه‌هه‌نگه‌كه كردۆته‌وه.
روونیشیكردۆته‌وه كه رووسیا بنكه‌یه‌ك ده‌ریایی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.