به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوك بڵاوی كردیته‌وه كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1 ى 5 ى 2019 ، له‌سه‌ر ڕێگای سلێمانی عه‌ربه‌ت نزیك كۆگاكانی هوانه 3 ئۆتۆمبیل له جۆره‌كانی ( پاس ، بارهه‌ڵگرو تایبه‌ت )پێكیاندادا
هاتوچۆی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت كه‌له‌ئاكامی ڕووداوه‌كه‌دا 2 هاوڵاتى برینداربوون و زیانى ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوون
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هاتووچۆی سلێمانى ده‌شڵێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له‌سنوری پارێزگای سلێمانى و ده‌وروبه‌ری 2 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوه كه‌به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.