له په‌یامێكدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی 1ی ئایاری جه‌ژنی كرێكاران، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی(1ی ئایار)جه‌ژنی جیهانی كرێكاران گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین، هه‌میشه رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری كرێكاران له بونیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا مایه‌ی شانازی بووه‌و نكوڵی له‌و قوربانیدان و ئه‌و دهسكهوتانهیان ناكرێ له‌و بواره‌دا، بۆیه گرنگی و بایه‌خی كرێكاران له خه‌بات و تێكۆشانی رهوایاندا به‌رده‌وام به‌رز ده‌نرخێنین.
به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه، وێرای پشتیوانی ته‌واومان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه ره‌واكانیان و دابینكردن و فه‌راهه‌مكردنی ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته بۆ كرێكاران، داواكارین هه‌رده‌م شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیی به گیانی به‌پرسانه و دڵسۆزانه‌یان هه‌مان ده‌ست و بازووی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بن تا به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین زیاتر هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێین و مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دی بێنین.
جارێكی دیكه(1ی ئایار)جه‌ژنی جیهانی كرێكاران له سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان وجیهان پیرۆز ده‌كه‌ین..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30/4/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.