Erbil 38°C سێشەممە 08 ئەیلوول 22:06

ناسا مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی ئاشکرا ده‌کات

پێویسته‌ مه‌ترسییه‌كانی پێكدادانی هه‌سارۆچكه‌ی بكوژ له‌به‌رچاو بگیرێت
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: پێویسته‌ مه‌ترسییه‌كانی پێكدادانی هه‌سارۆچكه‌ی بكوژ به‌ زه‌وی له‌به‌رچاو بگیرێت.

جیم برایدنستاین، به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا ناسراو به‌ (ناسا)  به‌ پێگه‌ی سكای نیوزی بریتانی راگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی باش پارێزگاری و به‌رگری له‌زه‌وی نه‌كرێت، پێویسته‌ مه‌ترسییه‌كانی پێكدادانی هه‌سارۆچكه‌ی بكوژ به‌ زه‌وی له‌به‌رچاو بگیرێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌بێ بریاری گونجاو له‌كاتی گونجاو بدرێت، وه‌ك گۆڕینی رێڕه‌وی هه‌سارۆچكه‌كه‌ یانیش چۆڵكردنی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌سارۆچكه‌كه‌ی به‌ركه‌وێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.