Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 20:47

په‌رله‌مان: له‌م خوله‌دا به‌یاسا ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و فه‌راهه‌مکردنی خۆشگوزه‌رانی سه‌رجه‌م کرێکاران به‌دی ده‌هێنین

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌بۆنه‌ی 1ى ئایار جه‌ژنی كرێكارانی جیهان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی كرێكارانى كوردستان و جیهان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی 1ی ئایار، جه‌ژنی كرێكارانی جیهان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین، یه‌كی ئایار له‌ جیهاندا بووه‌ته‌ هێمای تێكۆشان و كۆڵنه‌دانی كرێكاران له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانیان.
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ خولی پێنجه‌مدا كار ده‌كات له‌سه‌ر به‌دیهێنان و پاراستنی مافی كرێكارانی كوردستان له‌ رێگه‌ی په‌سندكردنی یاساو هه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانیی سه‌رجه‌م كرێكاران. 
پیرۆزبێت یه‌كی ئایار جه‌ژنی كرێكارانی جیهان.. 

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان

 

 

 


دارششتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.